کەژێ و هەڵۆی وەفادار رێزیان لێنرا
964media · 21 Nov 2026

کەژێ و هەڵۆی وەفادار رێزیان لێنرا

964+ دیلان محەمەد جەزا دوای ئەوەی 964 ئەو دوو هاوڕێ وەفادارەی دواند کە لە قوتابخانە چەند بەیەکەون و چەند یەکیان خۆش دەوێت و بوون بە رەمزی وەفا ئەمڕۆ لە سلێمانی رێزیان لێنرا. ئەمڕۆ لە فێستڤاڵی یەکێک لە پرۆژە نیشتەجێبووەکان کە بەبۆنەی یادی دروستبوونی سلێمانیەوە ئەنجامدرا کەژێ و هەڵۆی نازدار خەڵاتی رێزلێنانیان پێدارا. کەژێ و هەڵۆ هەر لەوێ بۆ مایکی 964 بەڵێنی هاورێیەتی هەمیشەییان بۆیەک دووپات کردووە و وتیان باشتر دەبنە هاورێ و لەمەودوا لە دەرس و دەوریشیاندا باشتر دەبن.


⬅ Back home Read full article ➡