85 مۆبایلی لە یەک دوکان دزیوە و دەستگیر کرا
964media · 21 Nov 2026

85 مۆبایلی لە یەک دوکان دزیوە و دەستگیر کرا

964+ ژووری هەواڵ لەلایەن ئاسایشەوە لە قەزای کۆیە کەسێک دەستگیر کرا کە تۆمەتبارە بە دزینی 85 موبایل لە پێشانگایەکی فرۆشتنی مۆبایل. دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کۆیە دوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە 21.11.2026 توانیان تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کەبڕی 85 مۆبایلی زیرەکی لەپێشانگایەکی فرۆشتنی مۆبایل لەشاری کۆیە دزیبوو. ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبار بەماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.


⬅ Back home Read full article ➡