پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی هێرشەکەی بازاڕی هەریری ڕاگەیاند
Kurdistan24 · 21 Nov 2026

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی هێرشەکەی بازاڕی هەریری ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی ئەو چوار کەسەی راگەیاند کە لە ناو بازاڕی هەریر بە چەک هێرشیان کردبووە سەر هاووڵاتییەک. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە داوە، دوای ئەوەی دوێنێ هەینی 20ی تشرینی دووەمی 2026 لە ناو بازاڕی هەریر چوار کەس بە چەک هێرشیان کردە سەر هاووڵاتییەک و گرتەی ڤیدیۆیی رووداوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە، دەستبەجێ تیمەکانیان لە بەشی پۆلیسی هەریر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.


⬅ Back home Read full article ➡