Rudaw · 21 Nov 2026
بەفر بەرزاییەکانی شرنەخی سپیپۆش کرد
شەپۆلێکی بەفربارین بەرزاییەکانی شارۆچکەی بەیشەبابی سەر بە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستانی سپیپۆش کرد. سێ ڕۆژە شەپۆلێکی بارانبارین ناوەندی پارێزگای شرنەخی گرتووەتەوە و لە دوێنێوە لە بەرزاییەکانیش بەفر دەبارێت. لە چیای فەراشین کە دوو هەزار و 800 مەتر لەسەر ئاستی دەریاوە بەرزە، بەفر ناوچەکەی بە تەواوی سپیپۆش کرد. ئاستی بەفر لە هەندێک شوێن گەیشتووەتە 20 سانتیمەتر. بەهۆیەوە رێگەی 21 گوند داخران. تیمەکانی رێگەوبان و فریاکەوتنیش، بە ئامێرە قورسەکانی کارکردنەوە، رێگەی داخراوی 11 گوندیان کردەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡