Kurdistan24 · 22 Nov 2026
سوپای پاسداران: دوو راداری پاتریۆتی ئەمەریکامان لە بەحرەین کردووەتە ئامانج
پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، هێزی ئاسمانی و بۆشاییگەریی سوپای پاسداران لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا، دوو راداری سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆتی سوپای ئەمەریکایان لە بنکەکانی ریفاع و عەوالی لە بەحرەین کردووەتە ئامانج. بە گوێرەی راگەیاندراوەکەی سوپای پاسداران ئەو ئۆپەراسیۆنە هاوبەشە بە کۆدی (یا ئومولبەنین) و لە وەڵامی ئەوەی بە «بەردەوامیی دەستدرێژی و پێشێلکردنی ئاسمانی کۆماری ئیسلامیی ئێران» ناوی بردووە، ئەنجام دراوە.
⬅ Back home
Read full article ➡