Kurdistan24 · 22 Nov 2026
عێراقچی: نێوەندگیرەکان بەردەوام بیرۆکە و پێشنیاز دەگوازنەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تا داواکارییەکانی تاران جێبەجێ نەکرێن، پرسی دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز لە ئارادا نابێت، هاوکات ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆ و بەرگریکردن لە خۆی دووپات کردەوە. عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی رۆژی نیشتمانیی عوممان لە تاران رایگەیاند، ئەو گەمارۆیەی خراوەتە سەر ئێران بە تەواوی نایاساییە و هیوای خواستووە لە رێگەی رێڕەوێکی ژیرانەوە هەڵبگیرێت.
⬅ Back home
Read full article ➡