لە ئیدۆنیزیا ئاگر لە کارگەیەک کەوتەوە سێ کەس مردن و دەیان کەسیش بێسەروشوێنن
Kurdistan24 · 22 Nov 2026

لە ئیدۆنیزیا ئاگر لە کارگەیەک کەوتەوە سێ کەس مردن و دەیان کەسیش بێسەروشوێنن

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە کارگەیەکی شیرینی و کێک لە رۆژئاوای جاکارتا، 3 کەس گیانیان لەدەست دا و تیمەکانی فریاگوزاریی ئیندۆنیزیا بەدوای 36 کەسی بێسەروشوێندا دەگەڕێن. ئاگرەکە لە کارگەی فۆنۆسا ئاگۆنگ مۆلیا کەوتەوە، کە دەکەوێتە ناوچەی سێرانگ و نزیکەی 50 کیلۆمەتر لە پایتەختەوە دوورە. بەهۆی ئاگرەکەوە بەشێکی کارگەکە سووتا و بەشێک لە سەقفەکەشی داڕما. رێزکی دویانتۆ، بەرپرس لە دەزگای فریاگوزاریی خۆجێیی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی 39 کەس بەردەوامە.


⬅ Back home Read full article ➡