Kurdistan24 · 22 Nov 2026
ئێران بەهۆی کەمیی سووتەمەنییەوە سنووردارکردنی کارەبا رادەگەیەنێت
محەمەد ئیلەداد، بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتمانیی کارەبای ئێران (توانیر) رایگەیاند، بەهۆی دۆخی نائاساییی دابینکردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی کارەبا، وڵاتەکە ناچارە لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە سنووردارکردنی کارەبا بسەپێنێت. بەڕێوەبەری کۆمپانیای توانیر لە لێدوانێکدا بۆ تەلەڤیزیۆنی فەرمی گوتی: "ماوەی پچڕانی کارەبا بە کۆتایی دیاری نەکراوە، بەڵام رەنگە بریتی بێت لە پچڕانی کارەبای هاوبەشانی ماڵان و بازرگانی بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە هەر دوو رۆژێکدا، یان لە ئەوپەڕی باردا دوو کاتژمێر لە رۆژێکدا".
⬅ Back home
Read full article ➡