لە ئیندۆنیزیا ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و سێ کەس گیانیان لەدەستدا
964media · 22 Nov 2026

لە ئیندۆنیزیا ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و سێ کەس گیانیان لەدەستدا

964+ شۆڕش قادری لە ئیندۆنیزیا ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و تا ئێستا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە، نزیکەی 40 کەسی دیکەش بێسەروشوێنن. ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، لە کارگەیەکی شیرینی لە ئیندۆنیزیا ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان لە ئاگرەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و چواری دیکەش برینداربوون. هاوکات 39 کەسیش بێسەروشوێنن و تیمەکانی بەرگری شارستانی و فریاگوزاری خێرا، سەرقاڵی گەڕانن بەدوای ئەو کەسانەدا.


⬅ Back home Read full article ➡