Rudaw · 22 Nov 2026
مەکسیک گەورە مافیایەکی مادەی هۆشبەر دەستگیردەکات
هێزە ئەمنییەکانی مەکسیک لە ئۆپەراسیۆنێکدا فاوستۆ ئیسیدرۆ مێزا فلۆرێس، سەرکردەی دیاری کارتێلەکانی مادەی هۆشبەری ناسراو بە (ئێل چاپۆ ئیسیدرۆ)یان دەستگیرکرد. دەستگیرکردنەکەی بووە هۆی پێکدادانی تووند، تەقەکردن و سووتاندنی ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگر لە ویلایەتی سینالۆوا لە مەکسیک. مێزا فلۆرێس یەکێک بوو لە 10 داواکراوترین کەسەکان لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمریکا (ئێف بی ئای) و واشنتن خەڵاتێکی پێنج ملیۆن دۆلاریی بۆ هەر زانیارییەک دانابوو کە ببێتە هۆی دەستگیرکردنی.
⬅ Back home
Read full article ➡