Rudaw · 22 Nov 2026
سێ بوومەلەرزە سنووری پارێزگای ورمێیان هەژاند
سێ بوومەلەرزە لە سنووری شاری خۆی لە پارێزگای ورمێ روویدا کە گەورەترینیان 4.3 پلەی ریختەر بوو. بەڕێوەبەری ناوەندی کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگاکە دەڵێت، هیچ زیانێکیان لێنەکەوتووەتەوە. ناوەندی بوومەلەرزەزانیی ئێران رایگەیاند، کاژێر 22:51 خولەکی شەوی شەممە، 21ی تشرینی دووەمی 2026، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.6 پلەی ریختەر لە سنووری شاری خۆی، سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، روویدا. بەگوێرەی ناوەندەکە، چەقی بوومەلەرزەکە ناوچەی فیروورەقی سەر بە خۆی بووە، بەڵام لە سەرانسەری شارەکەدا هەستی پێکراوە.
⬅ Back home
Read full article ➡