Kurdistan24 · 22 Nov 2026
سەربازیی زۆرەملێ هۆکاری سەرەکی دەستبەرداربوونی ئۆکرانییەکانە لە رەگەزنامەکەیان
سکرتێری پێشووی سەرۆکی ئۆکراینا رایدەگەیەنێت، سەربازی زۆرەملێ هۆکاری سەرەکییە بۆ ئەوەی پیاوانی ئۆکرانیا دەستبەرداری رەگەزنامەی وڵاتەکەیان ببن و نەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان. یولیا میندڵ، سکرتێری پێشووی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (X) نووسیویەتی: "زۆرێک لەو هاووڵاتییە ئۆکرانییانەی رەگەزنامەی بیانییان هەیە، پێیان باشترە دەستبەرداری پاسپۆرتە ئۆکرانییەکانیان بن".
⬅ Back home
Read full article ➡