Kurdistan24 · 22 Nov 2026
لە سێ کاتژمێردا بەسەر یەکەوە سێ بوومەلەرزە پارێزگای ورمێیان هەژاند
بەڕێوەبەری ناوەندیی قەیرانەکانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، شەوی رابردوودا لە ماوەی سێ کاتژمێردا، سێ بوومەلەرزە بە گوڕی جیاواز شاری خۆی سنووری پارێزگاکەیان هەژاند. حامد سەفاری بەڕێوەبەری قەیرانەکانی ورمێ بەرە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2026، بە ئاژانسی ئێرنای راگەیاند، بوومەلەرزەکانی شەوی رابردوو خۆشبەختانەی هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێیان لەنێو دانیشتووانی شاری خۆی بڵاوکردووەتەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡