Rudaw · 22 Nov 2026
وەزیری ناوخۆی عێراق: هێزە شەڕکەرەکان لە شەقامەکان دەکشێنینەوە
وەزیری ناوخۆی عێراق بڕیاری دا بە کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکان لە شەقامەکاندا و رادەستکردنی ئاسایشی شارەکان بە پۆلیسی فریاکەوتن و هاتووچۆ. دەشڵێت: "لە دۆسیەی گەندەڵیدا هیچ کەسێک پارێزراو نابێت." یاسر مالیکی، وەزیری ناوخۆی عێراق، لەکاتی سەردانێکیدا بۆ بنکەی پۆلیسی کەناڵ لە بەغدا، رۆژی یەکشەممە، 22ی تشرینی دووەمی 2026، رایگەیاند: "دەبێت تەواوی هێزە شەڕکەرەکان لە شەقامەکاندا بکشێندرێنەوە و بگوازرێنەوە بۆ فەوجە شەڕکەرەکان، تەنیا پۆلیسی فریاکەوتن و هاتووچۆ لەنێو شارەکاندا بمێننەوە."
⬅ Back home
Read full article ➡