Kurdistan24 · 22 Nov 2026
لە سۆران شوقەکانی کەسوکاری شەهیدان تێکدەدرێن و دەکرێن بە خانوو
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران لەسەر داواکاریی کەسوکاری شەهیدان، بڕیاریدا ئەو شوقانەی پێشتر بۆیان دروستکرابوون تێکبدرێن و لە بری ئەوە خانوویان پێبدرێت. کەریم کاوە، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران بە کوردستان24ی راگەیاند، دوای ئەوەی کەسوکاری شەهیدان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گلەییان لە دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بە شێوەی شوقە هەبوو و داوایان کردبوو بۆیان بگۆڕدرێت بۆ خانوو، بڕیاردرا داواکارییەکەیان جێبەجێ بکرێت و شوقەکان تێکبدرێن.
⬅ Back home
Read full article ➡