Kurdistan24 · 22 Nov 2026
فڕۆکە جەنگییەکانی سعوودیە پێگەی حووسییەکانیان لە سەنعا بۆردومانکرد
فڕۆکە جەنگییەکانی سعوودیە شەش هێرشی ئاسمانییان کردە سەر چەند ناوچەیەکی سەنعای پایتەختی یەمەن، کە لەژێر کۆنترۆڵی حووسییەکان دایە. بەگوێرەی میدیاکان، هێرشەکان پێگە سەربازییەکان و وێستگەیەکی سووتەمەنییان کردووەتە ئامانج. ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ی تشرینی دووەمی 2026، ئاژانسی هەواڵی ریا نۆڤۆستی رووسی لە زاری سەرچاوەکانەوە بڵاویکردەوە، پێنج لە هێرشەکان چیای عەتانیان لە باشووری رۆژئاوای پایتەخت کردووەتە ئامانج، کە بارەگای فەرماندەیی لیواکانی مووشەکی سوپای پێشووی یەمەنی تێدایە.
⬅ Back home
Read full article ➡