کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و باران دەبارێت
Kurdsat News · 22 Nov 2026

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و باران دەبارێت

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و نزمە پاڵەپەستۆیەکی ساردیش روو لە ناوچە شاخاوییەکان دەکات و نمەباران بە شێوازی پچڕ پچڕ دەبارێت و رۆژی دووشەممە کۆتایی بەو نزمە پاڵەپەستۆیە دێت. ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینیی بۆ 48 سەعاتی داهاتوی کەشوهەوا بڵاوکردەوە و بە گوێرەی پێشبینییەکانیش لە ئەمڕۆوە بارانبارین بە شێوازی نمەباران دەستپێدەکات. بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزمدەبنەوە.


⬅ Back home Read full article ➡