قەحتان وەنداوی وەک پارێزگاری نوێی کەرکوک سوێندی یاسایی خوارد
Westga News · 22 Nov 2026

قەحتان وەنداوی وەک پارێزگاری نوێی کەرکوک سوێندی یاسایی خوارد

وێستگەنیوز- بابان عومەر بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2026، قەحتان وەهبی وەنداوی، دوای دەرچوونی مەرسوومی کۆماری و تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان، بە فەرمی ئەرکی پارێزگاری کەرکوکی لە جێگەی محەمەد سەمعان وەرگرت. وەنداوی بەپێی مادەی 29 لە یاسای هەموارکراوی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێندراوەکان، ژمارە 21ی ساڵی 2008، لەبەردەم دادوەر قاسم محەمەد سلێمان عەزاوی، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکوک سوێندی یاسایی خوارد.


⬅ Back home Read full article ➡