لە دوو رۆژدا نرخی مسقاڵێک زێڕ 42 هەزار دینار بەرزبووەوە
Rudaw · 22 Nov 2026

لە دوو رۆژدا نرخی مسقاڵێک زێڕ 42 هەزار دینار بەرزبووەوە

بەراورد بە رۆژی هەینی، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 لە هەرێمی کوردستاندا 42 هەزار دینار بەرزبووەوە. ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ی تشرینی دووەمی 2026، هەندرێن وەرتی، سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر، بە رووداوی گوت: "نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بەرزبووەتەوە بۆ 892 هەزار دینار، لەکاتێکدا رۆژی هەینی نرخەکەی 850 هەزار دینار بوو." لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخەکەی، هەندرێن وەرتی گوتی: "رۆژی هەینی بازاڕ نەبوو، نرخی زێڕ دابەزیبوو، بەڵام ئێستا خواست لەسەر زێڕ زۆرە و نرخەکەی بەرزبووەتەوە بۆ 892 هەزار دینار."


⬅ Back home Read full article ➡