Kurdistan24 · 22 Nov 2026
لە بازگەکانی کەرکووک داخستنی رێگە و ناڕەزایی شۆفێران بووەتە دیاردەیەکی رۆژانە
شۆفێرانی بارهەڵگر لە بازگەی مەفرەقی شوان لە کەرکووک، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە لەمپەر و رێگرییەکانی بەردەم هاتوچۆیان، رێگە سەرەکییەکەیان داخست. ئەم دۆخە پاش ئەوە دێت کە شۆفێران لە کاتی گواستنەوەی کەرەستەی بیناسازی بۆ ناو کەرکووک، رووبەڕووی رێگریی توند دەبنەوە. ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ی تشرینی دووەمی 2026، بەگوێرەی زانیارییەکانی هێمن دەلۆ پەیامنێری کوردستان24، بازگەی مەفرەقی شوان کە شارەدێی شوان و تەقتەق بە کەرکووک دەبەستێتەوە، رێگری لە شۆفێرانی بارهەڵگر دەکات.
⬅ Back home
Read full article ➡