عەلی رەئووف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە هەولێر، دەستگیرکرا
Rudaw · 22 Nov 2026

عەلی رەئووف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە هەولێر، دەستگیرکرا

یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، عەلی رەئووف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە شاری هەولێردا، بەهۆی ئەوەی ویستوویانە دژی دواکەوتنی مووچەکانیان خۆپیشاندان بکەن، دەستگیرکرا. رۆژی یەکشەممە، 22ی تشرینی دووەمی 2026، کارۆخ عەبدوڵڵا، ئەندامی دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستاندا، بە رووداوی گوت: "کەمێک لەمەوبەر مامۆستا عەلی رەئووف، یەکێک لە نوێنەرانی دەستەی مامۆستایانی گرێبەست لە شاری هەولێردا، دەستگیرکرا."


⬅ Back home Read full article ➡