مەسرور بارزانی بۆ کونسوڵی گشتیی نوێی رووسیا: پشتیوانیی سەرخستنی ئەرکەکەت دەکەین
Rudaw · 22 Nov 2026

مەسرور بارزانی بۆ کونسوڵی گشتیی نوێی رووسیا: پشتیوانیی سەرخستنی ئەرکەکەت دەکەین

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مارات راژبادینۆڤ، کونسوڵی گشتیی نوێی رووسیا لە هەرێمی کوردستاندا کرد و پشتیوانیی حکومەتی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی. بەگوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دیدارەکە ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ی تشرینی دووەمی 2026، بەڕێوەچووە و تێیدا مەسرور بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی رووسیا کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە.


⬅ Back home Read full article ➡