سلێمانی.. کارگەیەکی شەربەت بەهۆی بەکارهێنانی هەناری خراپبوو داخرا
Kurdistan24 · 22 Nov 2026

سلێمانی.. کارگەیەکی شەربەت بەهۆی بەکارهێنانی هەناری خراپبوو داخرا

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، کارگەیەکی دروستکردنی شەربەتی هەناریان لە عەلوەی سلێمانی داخست، بەهۆی ئەوەی هەناری خراپبوو و کەڕووکراوی لە بەرهەمهێناندا بەکارهێناوە و بەرهەمە خراپبووەکانی خستووەتە بازاڕەوە. بابان ئەحمەد، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە کوردستان24ی راگەیاند: "لە کاتی بەسەرکردنەوە و پشکنینی کارگەکە لە عەلوەی سلێمانی، لیژنەکانمان بۆیان دەرکەوت کە خاوەنی کارگەکە بۆ دروستکردنی شەربەتی هەنار، هەناری خراپبوو و کەڕووکراوی بەکاردەهێنێت".


⬅ Back home Read full article ➡