964media · 22 Nov 2026
لە دەروازەی کەرکوک بارهەڵگرێکی زۆر وەستاون
964+ کاروان ساڵحی - کەرکوک ژمارەیەک بارهەڵگر لە دەروازەی کەرکوک رێگەیان پێ نادرێ داخڵی شارەکە ببن، دەڵێن، داوای سۆنەریان لێ دەکرێ و هەندێکیان کە لە دوورەوە باریان هێناوە دەبێت بگەڕێنەوە. یەکێک لەوانە شۆفێرێکە و دەڵێ، من 60 کیلۆمەترم بڕیوە تا گەشتووم بە بازگەکە. جگە لەوانەی قوم و چەویان پێییە و بارهەڵگرن، شۆفێرانی دیکە و ئۆتۆمبێلی تایبەت رێگەیان پێ دەدرێ بڕۆن. بازگەکە نزیک ناحیەی شوانە لە دەروازەەی پارێزگای کەرکوک، بەهۆی وەستانی بارهەڵگرەکانیشەوە قەرەباڵەغی و لۆدی زۆر دروست بووە.
⬅ Back home
Read full article ➡