راگری نوێ کۆلێژی سەربازی زاخۆ دەستبەکار بوو
Kurdistan24 · 22 Nov 2026

راگری نوێ کۆلێژی سەربازی زاخۆ دەستبەکار بوو

ئەمڕۆ 22ی تشرینی دووەمی 2026، بە ئامادەبوونی لیوا نەزیر عاسم ئاغا، سەرۆکی ئەکادیمیای سەربازی عێراق و بە نوێنەرایەتی فەریقی یەکەمی روکن عەبدولئەمیر رەشید یاروڵڵا، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراقی فیدراڵ، عەمید بەهجەت محەممەدشەریف بارزانی وەک راگری کۆلێژی سەربازی زاخۆ دەستبەکاربوو. دەستنیشانکردنی بارزانی لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی و بە رەزامەندی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقی فیدراڵ بووە.


⬅ Back home Read full article ➡