سوید بنکەیەکی پۆلیس لە عێراق دەکاتەوە
Kurdistan24 · 22 Nov 2026

سوید بنکەیەکی پۆلیس لە عێراق دەکاتەوە

سوید بڕیاری دا بنکەیەکی پۆلیسی وڵاتەکەی لە عێراق بکاتەوە کە جیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان، چاودێریی سێ وڵاتی دیکەی ناوچەکەش دەکات. رۆژی شەممە، 21ی تشرینی دووەمی 2026، پێترا لوند، سەرۆکی پۆلیسی نیشتمانیی سوید لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، وڵاتەکەی بنکەیەکی پۆلیس لە عێراق دەکاتەوە. ئاوارە هەورامی، پەیامنێری کوردستان24 لە ستۆکهۆڵم رایگەیاند، تا ئێستا بە وردی شوێنی کردنەوەی بنکەکە دیاری نەکراوە، ئایا لە بەغدا دادەنرێت یان لە هەرێمی کوردستان.


⬅ Back home Read full article ➡