964media · 22 Nov 2026
لەناو عەلوە کارگەیەکی شەربەتی هەنار داخرا
964+ ئەحمەد مستەفا لیژنە چوون و لە عەلوەی سلێمانی کارگەیەکی شەربەتی هەناریان داخست، ئەوەش بەهۆی بەکارهێنانی هەناری خراپ بوو و کەڕوو لێدراو. لیژنەکە هی قایمقامیەتی سلێمانی بوون لە بەردەوامی گەڕان و پشکنینەکان پێیان زانیوە. ئەمڕۆ یەکشەممە 22.11.2026، بابان ئەحمەد، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا کە 964 لە پێگەی قایمقامیەت بینیوویەتی دەڵێ، لیژنەکانمان بۆیان دەرکەوت کە خاوەنی کارگەکە بۆ دروستکردنی شەربەتی هەنار، هەناری خراپبوو و کەڕووکراوی بەکاردەهێنێت.
⬅ Back home
Read full article ➡