Kurdistan24 · 22 Nov 2026
وێستگەکانی دابەشکردنی گازی ماڵان و ئۆتۆمبێل لە سلێمانی جیاکرانەوە
بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵخی و ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان، لیژنەی دابەشکردنی گازی سلێمانی وێستگەکانی دابەشکردنی گازی ماڵان و ئۆتۆمبێلی لەیەکتر جیاکردەوە، بەڵام هێشتا لە بەشێک لە وێستگەکان نۆرەگرتن و قەرەباڵخی بەردەوامە. عومەر عەبدوڵڵا، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی گازی سلێمانی بە کوردستان24ی راگەیاند، بڕیاری جیاکردنەوەی وێستگەکانی دابەشکردنی گازی ماڵان بە بوتڵ و گازی ئۆتۆمبێل لە پێناو نەهێشتنی قەرەباڵخیدا بووە، کە تێیدا چوار وێستگە بۆ گازی ئۆتۆمبێل و حەوت وێستگەش بۆ گازی ماڵان تەرخان کراون.
⬅ Back home
Read full article ➡