Rudaw · 22 Nov 2026
پۆچێتینۆ یەکەم ئەزموونیەتی و یاریی لووتکە بەرامبەر لیڤەرپوول دەکات
یانەی مانچێستەر یونایتد یەکەم یاریی لەژێر سەرپەرشتی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری نوێی یانەکەی ئەنجامدەدات، کاتێک لە یاریی لووتکە و دێربیی باکووری رۆژئاوای ئینگلتەرادا بەرامبەر لیڤەرپوول یاریی دەکەن. لە رکابەرییەکانی گەڕی 11ی پرێمەرلیگ، کاژێر 19:30 لە یارییەکی سەرنجڕاکێش و گەورەی خولەکەدا، مانچێستەر یونایتد لە ئانفیڵد دەبێتە میوانی لیڤەرپوول. ئەمە یەکەم یاریی پۆچێتینۆیە، دوای ئەوەی چەند رۆژێک لەمەوبەر لە شوێنی مایکل کاریک پۆستی راهێنەرایەتیی ئەو یانەیەی وەرگرت.
⬅ Back home
Read full article ➡