Kurdistan24 · 22 Nov 2026
شاندی دەم پارتی سەردانی ئیمراڵیی کرد
شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە مەبەستی دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، بەرەو دوورگەی ئیمراڵی بەڕێکەوتن. ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ی تشرینی دووەمی 2026، شاندەکەی دەم پارتی کە پێکهاتوون لە پەروین بوڵدان، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، میدحەت سانجار، پەرلەمانتاری رووها و پارێزەر ئۆزگور فایق ئەرۆڵ، بۆ ئەنجامدانی دیدارەکە گەیشتنە دوورگەی ئیمراڵی.
⬅ Back home
Read full article ➡