سەرۆککۆماری عیراق و سەرۆک وەزیران چەندین پرسی نیشتمانی تاوتوێ دەکەن
PUK Media · 22 Nov 2026

سەرۆککۆماری عیراق و سەرۆک وەزیران چەندین پرسی نیشتمانی تاوتوێ دەکەن

نزار ئامیدی سەرۆککۆماری عیراق لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران کۆبووەوە و ژمارەیەک دۆسیە و پرسی نیشتمانی و ڕێکارەکانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی چاکسازی و گەشەپێدان تاوتوێ کران. بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار، لە میانی کۆبوونەوەکەدا، کە هەریەک لە وەزیری داد دکتۆر خالید شوانی و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، فالح فەیاز ئامادەی بوون، کۆمەڵێک پرس و بابەتی نیشتمانی تاوتوێ کران، هەروەها ڕێکارەکانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی چاکسازی و پەرەپێدان.


⬅ Back home Read full article ➡