Rudaw · 22 Nov 2026
شارەوانیی هەولێر ئاوەڕۆیەکی نوێ بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی لافاو دروستدەکات
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە هەولێر ژمارەیەک پڕۆژەی "گەورە و ستراتیژیی ئاوەڕۆ"ی دەستپێکردووە بە مەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەریی کۆبوونەوەی ئاوی باران و لافاو، یەکێک لەو پڕۆژانە، دروستکردنی ئاوەڕۆیەکە لەنێوان شەقامەکانی 120 مەتری و 150 مەتری. بەپێی گوتەی شارەوانی، ئاوەڕۆکە دەکەوێتە نێوان گوندی ئارام یەک و ئازادیی نوێ لەسەر شەقامی 120 مەتری و درێژییەکەی 15کیلۆمەترە، سەرووی ئاوەڕۆکەش دەکرێتە شەقامێکی 60 مەتریی دووساید کە درێژییەکەی 10 کیلۆمەترە.
⬅ Back home
Read full article ➡