VAR · 22 Nov 2026
مۆرینیۆ ترسی لە شتێک هەیە
خۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری ریاڵ مەدرید ترسی لەوە هەیە رۆژێک لە رۆژان نەتوانن بگەرێنەوە. پاش ئەنجامدانی ریمۆنتدا بەرامبەر سێلتاڤیگۆ، مۆرینیۆی راهێنەری ریاڵ وتی: گۆڕانکارییەکان هۆکاربون بۆ گەڕانەوەی تیمەکە لە ئەنجامدا. مۆرینیۆ پێشیوایە کە رۆژێک توشی ئەوە دەبن کە نەتوانن لە ئەنجامدا بگەرێنەوە و شکست دەهێنن. مۆرینیۆ ستایشی سێلتاڤیگۆشی کرد بەوەی ئاستێکی بەرز و یارییەکی باشیان ئەنجامداوە. هەروەها پێشیوابوو کە تیمەکەی لە روی جەستەییەوە ئامادە نەبوو بۆ یاریکردن و هیلاکی تەواو بە یاریزانەکانییەوە دیار بوو.
⬅ Back home
Read full article ➡