VAR · 22 Nov 2026
توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداری دەدات؛ بەشێکی زۆری میوە و سەوزە باوەکان ماددەی کیمیایی مەترسیدار و شێرپەنجەییان تێدایە
راپۆرتێکی نوێی رۆژنامەی «ئیندیپێندنت»ی بەریتانی مەترسییەکی گەورەی تەندروستی لەسەر بەرهەمە کشتوکاڵییەکان ئاشکرا دەکات و هۆشداری دەدات کە بەشێک لەو میوە و سەوزانەی رۆژانە هاووڵاتییان دەیانکڕن، ماددەی کیمیایی ژەهراوییان تێدایە. بەگوێرەی راپۆرتەکە، ئەو میوە و سەوزانەی رۆژانە لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێن، ئاوێتەی ژەهراویی ناسراو بە «ماددە کیمیاییە هەمیشەییەکان» (PFAS)یان تێدایە؛ ئەم ماددانە زۆر بە هێواشی شیدەبنەوە و دەبنە هۆی زیانی تەندروستیی مەترسیدار کە دەگاتە تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە.
⬅ Back home
Read full article ➡