Westga News · 22 Nov 2026
تێلیگرام لە هەرێمی کوردستان رادەگیرێت
وێستگەنیوز- بابان عومەر وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نووسراوێکی فەرمیی حکومەتی عێراقی فیدراڵیان سەبارەت بە راگرتنی کاتیی پلاتفۆڕمی تێلیگرام بەدەست گەیشتووە و ئاراستەی کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتیان کردووە. لە راگەیەندراوێکدا کە ئاراستەی رای گشتیی کردووە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماژەی بەوە داوە کە لە رێگەی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە بەغداوە، نووسراوە فەرمییەکەی حکومەتی عێراقی فیدراڵیان لەبارەی راگرتنی پلاتفۆڕمی تێلیگرام پێگەیشتووە.
⬅ Back home
Read full article ➡