Rudaw · 22 Nov 2026
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: داوای راگرتنی تەلەگراممان ئاراستەی کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت کرد
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان دەڵێ، نووسراوێکی فەرمیی حکومەتی عێراقیان سەبارەت بە راگرتنی کاتیی پلاتفۆرمی تەلەگرام بەدەست گەیشتووە و داوایان لە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت کردووە کاری پێویست لەو بارەیەوە بکەن. بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کە ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ی تشرینی دووەمی 2026 بڵاوکراوەتەوە، نووسراوە فەرمییەکەی حکومەتی فیدراڵ لە رێگەی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا گەیشتووەتە دەستیان و تێیدا بڕیاری راگرتنی کاتیی تەلەگرام دراوە.
⬅ Back home
Read full article ➡