Rudaw · 22 Nov 2026
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: سەرکردەیەکی دیاری داعشمان لە دیالە کوشت
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کوژرانی سەرکردەیەکی داعش و برینداربوونی ژمارەیەک چەکداری رێکخراوەکەی لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە سنووری پارێزگای دیالە راگەیاند. بەگوێرەی راگەیێندراوی ئەمڕۆ یەکشەممەی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، دوای بەدواداچوونی وردی هەواڵگری و دەستنیشانکردنی شوێنەکەی لە پارێزگای دیالە، هێزەکانیان ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر سەرکردەیەکی داعش بە ناوی (خەتاب جەزیرە) ئەنجامدا کە دوای رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کوژرا.
⬅ Back home
Read full article ➡