Rudaw · 22 Nov 2026
فڕۆکەیەک بەهۆی هەورەبرووسکەوە نەیتوانی گەشتەکەی بۆ ئامەد تەواو بکات و گەڕایەوە بۆ ئیستەنبووڵ
فڕۆکەیەک کە لە فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەنی ئیستەنبووڵەوە بەرەو ئامەد گەشتی دەکرد، لە ئاسمانی پارێزگای ئێسکیشەهیری تورکیا هەورەبرووسکە لێیدا و بە ناچاری گەڕایەوە بۆ ئیستەنبووڵ. ئەو فڕۆکەیە کاژێر 8:00ی ئێوارەی دوێنێ لە فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەنی ئیستەنبووڵەوە فڕی و بەرەو ئامەدی باکووری کوردستان رۆیشت. کاتێک لە ئاسمانی پارێزگای ئەسکیشەهیر بوو، هەورەبرووسکە لێی دا و ترس و دڵەڕاوکێی زۆر لەنێو فڕۆکەکەدا دروستبوو. بەشێک لە سەرنشینان تووشی تێکچوون و شڵەژانی دەروونی بوون.
⬅ Back home
Read full article ➡