Rudaw · 22 Nov 2026
دیلۆک لە نەعنادا پێشەنگی تورکیا و باکووری کوردستانە
لە شارۆچکەی (گرگامێش)ی سەر بە پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان، وەرزی بڕینی نەعنا گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی. پێشبینی دەکرێ ئەم ساڵ دیلۆک 78%ی نەعنای تورکیا دابین بکات. ئەم ساڵ لە رووبەرێکی حەوت هەزار و 600 دۆنمدا نەعنا لەو پارێزگایەی باکووری کوردستان هەیە و پێشبینی 19 هەزار و 700 تۆن بەرهەم دەکرێ. دیلۆک لە نەعنادا دەوڵەمەندترین پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانە. لە دیلۆکیش زۆرترین بڕی نەعنا لە سنووری شارۆچکەی گرگامێشە کە دەکەوێتە کەناری فورات.
⬅ Back home
Read full article ➡