دانیشتووانی شاری مامۆستایان کارەباش هاتووە و رێگاکە ناکەنەوە
964media · 22 Nov 2026

دانیشتووانی شاری مامۆستایان کارەباش هاتووە و رێگاکە ناکەنەوە

964+ ئەحمەد شەمزین - هەولێر ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 22.11.2026 وەک چەند ئێوارەیەکی دیکەی رۆژانی رابردوو، دانیشتووانی پڕۆژەی شاری مامۆستایان لە هەولێر، هاتنە سەرشەقام و بە کۆڵێک گلەیی و بێتاقەتییەوە ناڕەزایی خۆیان دەربڕی ئێستاش کە کارەبا هاتووەتەوە رێگاکە هەر بەرنادەن. هاوڵاتیانی پرۆژەکە قسەیان بۆ 964 کردووە و دەڵێن، وا ئێستا کارەبای نیشتیمانی هاتووە ئەی کە چەند کاتژمێرێکی دیکە بڕا خۆ مۆلیدەکان بۆیان هەڵناکەن و دیسان بێ کارەبا دەبنەوە.


⬅ Back home Read full article ➡