Rudaw · 22 Nov 2026
چیرۆکی دوو خوشک کە لە کەلاوەیەکی تاسڵوجە دەژین
لە ناوچەی تاسڵوجەی شاری سلێمانی، لەنێو کەلاوەیەکدا دوو خوشک بە ناوی کازیوە و پەروین، چیرۆکی ژیانێکی پڕ لە نەهامەتیی خۆیان دەگێڕنەوە. هەژاریی سەخت وایکردووە کە لە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیان بێبەش بن و تەنانەت ناسنامەی فەرمیشیان نەبێت. خانووە کۆنەکە، کە لە ساڵانی 1970 دروستکراوە و موڵکی خۆیانە بەڵام بەهۆی کۆنییەوە خەریکە دەڕووخێت، گەواهیدەری ژیانێکی سەختە. بنمیچەکەی بە شێلمان و چیمەنتۆی ژەنگاوی داپۆشراوە و بە گوتەی کازیوە، "یەک دڵۆپ باران ببارێ، ژوورەکە پڕ دەبێت لە ئاو."
⬅ Back home
Read full article ➡