Kurdistan24 · 22 Nov 2026
ئەمریکا: پووتین لە پرسی ئۆکرانیادا دۆستی ئێمە نییە
بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا رایگەیاند، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە پەیوەند بە پرسی ئۆکرانیاوە دۆستی ئەمریکا نییە. ئەو لێدوانە چەند رۆژێک دوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ئەرێنی باسی سەرۆکی رووسیای کرد و بە دۆستی خۆی ناوی برد. یەکشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2026، جەی کڵایتۆن، بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی "ئەی بی سی نیوز" گوتی: "پووتین هەرگیز لە ئۆکرانیا دۆستی ئەمریکا نییە".
⬅ Back home
Read full article ➡