Rudaw · 22 Nov 2026
سوپای پاسداران: دوو کەشتیی گواستنەوەی نەوت لە تەنگەی هورمز گڕیان گرت
سوپای پاسداران دەڵێ، دوو کەشتیی گواستنەوەی نەوت دوای ئەوەی لە تەنگەی هورمز بەر مینی دەریایی کەوتن، گڕیان گرت. ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2026 هێزی دەریایی سوپای پاسداران بڵاویکردەوە: "ئەمڕۆ دوو کەشتیی گواستنەوەی نەوت کە سیستمی رادار و دیاریکردنی شوێنیان کوژاندبووەوە و بە نهێنی هەوڵیان دەدا بە رێڕۆیەکی رێگەپێنەدراوی تەنگەی هورمزدا تێپەڕن، بەر مینی دەریایی کەوتن و گڕیان گرت."
⬅ Back home
Read full article ➡