Kurdistan24 · 22 Nov 2026
ئێران پەردە لەسەر سەکۆیەکی نوێی هەڵدانی مووشەک لادەدات
ئێران پەردەی لەسەر سەکۆیەکی نوێی هەڵدانی مووشەک لادا و فەرماندە سەربازییەکانی وڵاتەکەش جەختیان لەسەر پەرەپێدانی تواناکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردەوە. شەممەی رابردوو، تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، سەکۆکە توانای هەیە دوو مووشەکی بەرهەمهاتوو بە سووتەمەنیی رەق لە یەک کاتدا هەڵبدات. تەلەفزیۆنەکە دیمەنی ئەحمەد وەحیدی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران و مەجید مووسەوی، فەرماندەی هێزی ئاسمانی و بۆشاییی سوپای پاسدارانی لە کاتی بەسەرکردنەوەی بنکەیەکی مووشەکیی ژێرزەویدا پیشاندا.
⬅ Back home
Read full article ➡