964media · 22 Nov 2026
ئەوانەی لە لافاوەکەی هەولێر زیانیان بەرکەوتووە ئاگاتان لێبێت
964+ ئەرسەلان عەبدوڵا پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئاگاداری گشت ئەو هاوڵاتیانە دەکەنەوە، کە بەهۆی لافاوەکەی شەوی 7.11.2026 تووشی زیانی ماڵی و ئۆتۆمبێل بوون و تا ئێستا بە هەر هۆکارێک ناویان تۆمار نەکراوە، تا ئەم سێشەممەیە دەرفەت هەیە پەیوەندی بکەن و خۆیان تۆمار بکەن، بۆ ئەوەی مافەکانیان نەفەوتێت. ئاگادارینامەکەی پارێزگای هەولێر دەڵێت: 1- ئەوانەی تا ئێستا سەردانیان نەکردووە و ناویان تۆمار نەکردووە. 2- ئەوانەی لیژنەکان سەردانیان کردوون و لە کاتی سەردانەکەدا لە ماڵ نەبوونە.
⬅ Back home
Read full article ➡