کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا
Rudaw · 22 Nov 2026

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا

لە گوندی ناچیتی سنووری شاری بۆکان لە پارێزگای ورمێ، کرێکارێک بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا. ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ی تشرینی دووەمی 2026، هاونیشتمانییەک لە شاری بۆکان بە رووداوی گوت:" کرێکارێک لە کاتی کارکردن لە خانوویەک، دیوارەکە بە سەریدا رووخا و پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا." هاونیشتمانییەکە گوتی، ئەو هاونیشتمانییە ناوی (م،گ) و تەمەنی 30 ساڵ و خەڵکی گوندی ناچیتە لە نزیک شاری بۆکان.


⬅ Back home Read full article ➡