Rudaw · 22 Nov 2026
قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پارێزگای سنە بڕیاری دا قوتابخانەی سێ گوندی سنووری شاری دیواندەرەی پارێزگاکە بۆ سێ رۆژ بکاتە پشوو، ئەوەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی هەڵامەتەوە. ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ی تشرینی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند: "بە لەبەرچاوگرتنی بڵاوبوونەوەی خێرای هەڵامەت لەنێو قوتابیان، بڕیارمان دا قوتابخانەکانی سێ گوندی دیواندەرە بۆ سێ رۆژ بکرێنە پشوو."
⬅ Back home
Read full article ➡