جارێکی دیکە زیاتر لە هەزار گەشتی ئاسمانی ئەمریکا دوادەکەوێت
Kurdistan24 · 23 Nov 2026

جارێکی دیکە زیاتر لە هەزار گەشتی ئاسمانی ئەمریکا دوادەکەوێت

کێشەیەکی تەکنیکی لە یەکێک لە سیستەمەکانی دێڵتا ئەیرلاینز-ی ئەمریکی بووە هۆی دواکەوتنی زیاتر لە هەزار گەشتی ئاسمانی. کۆمپانیاکە لە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەدایە، کاریگەریی لەسەر سیستەمی ئەژمارکردنی کێش و هاوسەنگیی فڕۆکەکان هەبووە. دووشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2026، بەگوێرەی راپۆرتی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، دێڵتا رایگەیاندووە، تیمەکانیان کار لەسەر گەڕانەوەی سیستەمەکە بۆ دۆخی ئۆتۆماتیکی دەکەن. هاوکات بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیی گەشتەکان، وەک چارەسەرێکی کاتی پەنایان بۆ رێکاری دەستی بردووە.


⬅ Back home Read full article ➡