حکومەتی تورکیا بەسەرۆکایەتیی ئەردۆغان کۆدەبێتەوە و پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ دەکات
Rudaw · 23 Nov 2026

حکومەتی تورکیا بەسەرۆکایەتیی ئەردۆغان کۆدەبێتەوە و پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ دەکات

کابینەی وەزیرانی تورکیا بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە و پرۆسەی چارەسەریش یەکێک لەو تەوەرانەیە کە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت. بەگوێرەی خشتەی کاری سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوەکە لە کۆشکی بێشتەپە لە ئەنقەرە دەکرێت. پێشبینی دەکرێ، لەو کۆبوونەوەیەدا پرۆسەی چارەسەری و راپۆرتەکانی تایبەت بە چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) تاوتوێ بکرێن. هەروەها، پرسی زیادکردنی مووچەی نزیکەی 17 ملیۆن خانەنشینیش لەسەر مێزی گفتوگۆ دەبێت.


⬅ Back home Read full article ➡