سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی قاهیرە دەکات
Kurdistan24 · 23 Nov 2026

سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی قاهیرە دەکات

سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێک دەگاتە قاهیرە، بە مەبەستی بەهێزکردنی هاریکاریی ئابووری و وەبەرهێنان، واژۆکردنی چەند رێککەوتنێکی دوولایەنە و تاوتوێکردنی پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکە. ئەمڕۆ دووشەممە، 23ی تشرینی دووەمی 2026، بەگوێرەی بەرنامەی سەردانەکە، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆشکی ئیتیحادییە لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر کۆدەبێتەوە و دواتر بەشداری لە کۆبوونەوەکانی لیژنەی باڵای هاوبەشی هەردوو وڵاتدا دەکات.


⬅ Back home Read full article ➡